ساڵێک تێپەڕی؛ میوانخانەی مەلا بەختیار هێشتا لای یەکێتییە

١٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٢:٣١ پاش نیوەڕۆ

ساڵێک تێپەڕی؛ میوانخانەی مەلا بەختیار هێشتا لای یەکێتییە
مەلا بەختیار خانەقین

پەنجەرە

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ساڵێک بەسەر دەستبەسەردا گرتنیدا، هێشتا میوانخانەکەی مەلا بەختیار لە قەزای خانەقین لەژێر کۆنترۆڵی هێزە ئەمنییەکانی یەکێتیدایە و ڕادەستی نەکراوەتەوە.

ڕۆژی 5ـی ئەیلولی 2024، هێزێکی سەر بە یەکێتی دەستیگرت بەسەر میوانخانەکەی مەلا بەختیاردا لە باکوری قەزای خانەقین، دواتریش لەلایەن هێزێکی تری یەکێتییەوە دەستگیرا بەسەر بینای ناوەندی رۆشنگەریی چاودێردا لەشاری سلێمانی.

سەرچاوەیەکی نزیک لە مەلا بەختیار کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: هێشتا میوانخانەی مەلا بەختیار لە سنوری خانەقین هێزەکانی یەکێتی تێدایە و ڕادەستی نەکراوەتەوە.

یەکێتی هۆکاری دەستگرتن بەسەر بیناو بارەگاکانی مەلا بەختیار بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە کە موڵکی یەکێتین و ناوبراو پەیوەندی بە یەکێتییەوە نەماوە، مەلا بەختیاریش خۆی بە "خاوەنی مێژوو"ـی یەکێتی دەزانێت و بەرپرسانی ئێستای یەکێتی بە دەستگرتن بەسەر حزبەکەدا تۆمەتبار دەکات.

سەرچاوە نزیکەکە لە مەلا بەختیار دەڵێت: خانووەکە لەلایەن مەلا بەختیار خۆی و بەپارەی خۆی دروستکراوە، خانویەکی لە سلێمانی هەبوو فرۆشتی و ئەم خانووەی خانەقینی پێ دروستکرد.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو