شیعەکان بە هەموویانەوە چاویان لەبەدەستهێنانی یەک کورسی سەڵاحەدینە

١٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٦:٤٠ پاش نیوەڕۆ

شیعەکان بە هەموویانەوە چاویان لەبەدەستهێنانی یەک کورسی سەڵاحەدینە

پەنجەرە

بەوپێیەی هێزە شیعەکان پێگەیان لە پارێزگای سەڵاحەدین لاوازە و ترسیان لە لەدەستدانی ئەو کورسییانە هەیە کە پێشتر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەیانبوو، بۆیە زۆربەی ئەو هێزانە بە لیستی (التحالف صلاح الدين الموحد) بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن دەکەن.

بەپێی بەدواداچوونەکانی پەنجەرە، جگە لە هاوپەیمانێتییەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و کوتلەی (الصادقون)ـی سەر بە عەسایبی ئەهلی حەق، هەموو هێزە شیعەکان لە پارێزگای سەڵاحەدین کاندیدیان لە لیستی (التحالف صلاح الدين الموحد) دا هەیە.

زۆربەی فەرماندە دیارەکانی حەشدی شەعبی لە نێو لیستی (التحالف صلاح الدين الموحد)ـدا کاندیدن، کە هاوپەیمانێتییەکە لەلایەن جاسم محەمەد جەعفەرەوە سەرۆکایەتی دەکرێت. ناوبراو خەڵکی قەزای خورماتووە و پێشتر وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق بووە.

مەهدی تەقی ئامرلی- فەرماندەی پێشووی حەشد و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، عاتف نەجار- سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر لە خورماتوو، ئەحمەد ئەسعەد- فەرماندەی حەشد، نازم محەمەد غازی- فەرماندەی بەدر و عەمار بەلداوی جێگری پارێزگاری سەڵاحەدین، کاندیدن لە لیستەکەدا.

پارێزگای سەڵاحەدین بەوپێیەی زۆربەی دانیشتوانەکەی سونە مەزهەبن، بۆیە لایەنە شیعەکان بۆ بەدەستهێنانی کورسی ئەنجومەنی نوێنەران، زیاتر پشت بە دەنگدەرانی خورماتو، ئامرلی و دوجێل دەبەستن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو