سەرکردەیەکی سونە: وڵاتانی ئیقلیمی پاڵپشتی لایە عێراقییەکان دەکەن بەڵام لەسەر گۆڕەپانی جەماوەری کاریگەرییان نییە

١٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٠:٠٠ پێش نیوەڕۆ

سەرکردەیەکی سونە: وڵاتانی ئیقلیمی پاڵپشتی لایە عێراقییەکان دەکەن بەڵام لەسەر گۆڕەپانی جەماوەری کاریگەرییان نییە

پەنجەرە

سەرکردەیەکی باڵای عەرەبی سونە ئاشکرایکرد، کوژرانی کاندیدێکی لیستی سیادە لە بەغدا و تەقە کردن لە نوسینگەی کاندێکی تر، بە ئامانج گرتنی سیاسییەو کاریگەری لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن نابێت.

ئیسماعیل حەدیدی، سەرکردەی عەرەبی سونە، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە مانگی ١١ ی ئەمساڵ، بەڕێوەدەچێت.

حەدیدی وتی: وڵاتانی ئیقلیمی هەر وڵاتە و پاڵپشتی لایەنێک دەکات، بەڵام لەسەر ئاستی گۆڕەپانی جەماوەری کاریگەری ڕاستەوخۆیان نییە.

بەپێی وتەی سەرکردەکەی عەرەبی سونە، لیستی تەقەدوم بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی بەهێزترین لیستی عەرەبی سونەیە، زۆرترین کورسی لە ناوچە سونەکان بۆ خۆی مسۆگەر دەکات.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو