نرخه‌كه‌ى 30 ده‌فته‌ر دۆلاره؛ ڕاوکردنی باڵندەیەکی گرانبەها حكومه‌ت دێنێته قسه
١٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢:١٤ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
له ئیداره‌ى گه‌رمیان باڵنده‌یه‌كى هه‌ڵۆ ڕاوده‌كرێت، سه‌رچاوه‌یه‌ك ده‌ڵێت نرخه‌كه‌ى 30 ده‌فته‌ر دۆلاره و عه‌به‌ره‌كانى كه‌نداو كڕیاری سه‌ره‌كیین، به‌وهۆیه‌شه‌وه حكومه‌ت هۆشداریی بڵاوده‌كاته‌وه له ڕاوكردنى.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، گرته‌ى ڤیدیۆیی ڕاوكردنى باڵنده‌یه‌كى هه‌ڵۆ له گه‌رمیان بڵاوكرایه‌وه، كه باڵنده‌كه به زمانى ناوچه‌یی "قوش" و به عه‌ره‌بییش "شاهین"ـى پێده‌ڵێن.
به‌وته‌ى سەرچاوەیەک لە پۆلیسی دارستانى گه‌رمیان كه بۆ په‌نجه‌ره قسه‌ى كرد، ئه‌و باڵنده‌یه خواستى زۆری له‌سه‌ره و نرخه‌كه‌یشی گرانه، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌گاته نزیكه‌ى 30 ده‌فته‌ر دۆلار.
وتیشی: باڵنده‌كه له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌كانى كه‌نداو كه كارى ڕاو ده‌كه‌ن، زۆر مه‌رغوبه و ئه‌وان به پاره‌یه‌كى زۆر ده‌یكڕن.
به‌ڵام به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى دیكه‌ى ئاگادار، ئه‌و هه‌ڵۆیه‌ى ڕاوكراوه له گه‌رمیان، دواتر به 24 ملیۆن دینار فرۆشراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: لەم وەرزەدا باڵندە کۆچەرییەکان لە ناوچەکانی پاکستان و ئەفغانستانەوە بۆ ناوچە گەرمەکان کۆچ دەکەن، ڕاوچییەکان هەوڵی ڕاوکردنیان و فرۆشتنیان دەدەن، کڕیارەکانیش زۆرتر ئیماراتی و قەتەرییەکانن.
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و گرته ڤیدیۆیه، ئه‌مڕۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسی پاراستنى دارستان و ژینگه‌ى گه‌رمیان، راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ى ڕاوی ئه‌و باڵنده‌یه‌ى كه به "قوش" ناسراوه، قه‌ده‌غه‌یه، به‌پێچه‌وانه‌وه ڕێكاریی یاسایی دژ به‌و كه‌سانه ده‌گرنه‌به‌ر.
لەهەمان کاتدا سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرکوک/ گەرمیان، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارانی ئەو رووداوە كراوەتەوە و رێكاری یاسایی پێویست لەدژیان دەگیرێتە بەر.