ئه‌مریكا و ئه‌وروپا داوا له هه‌سه‌ده ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ڕێكبكه‌وێت
١٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٦:٥٥ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرایکرد، مەزڵوم عەبدوی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەلایەن ئەمەریکا و ئەوروپاوە هاندراوە بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی سوریا.
سەرچاوە سیاسییە ئاگادارەکە کەنەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئەمەریکا و ئەوروپا هانی مەزڵوم عەبدییان داوە لەگەڵ حکومەتی سوریا ڕێکبکەوێت، بەو پێیەی ناکرێت دۆخەکە بە هەڵواسراوی بمێنێتەوە.
بەپێی وتەی سەرچاوەکە، حکومەتی سوریا نەرمی نواندووە و دەستبەرداری خواستەکەی بووە بۆ ئەوەی هێزەکانی هەسەدە لەناو سوپادا بتوێنرێتەوە، بۆیە هەسەدە وەکو یەکەی سەربەخۆ دەبێتە بەشێک لە سوپای سوریا.
سەرچاوەکە دەشڵێت: بەپێی لێکتێگەیشتنەکان، هەندێک پۆستی سەربازی لەنێو وەزارەتی بەرگری بە هەسەدە دەدرێت.
رۆژى حه‌وتى ئه‌م مانگه، مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى سوریای دیموكرات، سه‌ردانى دیمه‌شقی كرد، ئه‌گه‌رچی به فه‌رمی ڕانه‌گه‌یه‌نرا، به‌ڵام سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانی و سیاسییه‌كان ده‌ڵێن به ئاماده‌بونى نێردراوى ئه‌مه‌ریكا بۆ سوریا و فه‌رمانده‌ى هێزه ناوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، چاوى به ئه‌حمه‌د شه‌رعی سه‌رۆكى ڕاگوزه‌ری سوریا كه‌وتووه و كۆبوونه‌ته‌وه.
پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، عه‌بدی ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه به‌ره‌وپێشچوونى باش هه‌یه له‌نێوانیاندا و گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كى بنه‌ڕه‌تى له‌باره‌ى تێكه‌ڵكردنى هه‌سه‌ده به سوپای سوریا.