سه‌یروسه‌مه‌ره‌ترین ڕاپرسی سه‌نته‌رێكى عێراقی له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه: سۆسیالیست له دهۆك یه‌كه‌م ده‌بێت و له هه‌ولێر و سلێمانى و دووه‌م
١٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٦:٥٦ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
له ڕاپرسییه‌كدا سه‌نته‌رى به‌یان بۆ لێكۆڵینه‌وه و پلاندانان، ئاشكراى ده‌كات كه پارتى سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان، براوه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌بێت له هه‌رێمى كوردستان، به‌وپێیه‌ى له دهۆك یه‌كه‌م و له هه‌ولێر و سلێمانى دووه‌مه.
ڕاپرسییه‌كه كه له‌سه‌ر ئاستى هه‌موو عێراق ئه‌نجامدراوه و 3 هه‌زار كه‌س به‌شدارییان تێداكردووه، به‌شێوه‌ى هه‌ڕه‌مه‌كى "عشوائی" له‌ڕێگه‌ى ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندیی به ده‌نگده‌ره‌كانه‌وه كراوه.
له‌باره‌ى سێ پارێزگاكه‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، ده‌ره‌نجامه‌كانى به‌مشێوه‌یه‌یه:
هه‌ولێر:
1. پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
2. پارتى سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان
3. ڕه‌وتى هه‌ڵوێستى نیشتمانى
سلێمانى:
1. به‌ره‌ى گه‌له‌كه‌مان
2. پارتى سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان
3. پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
دهۆك:
1. پارتى سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان
2. ڕه‌وتى هه‌ڵوێستى نیشتمانى
3. به‌ره‌ى گه‌له‌كه‌مان
ڕاپرسییه‌كه وه‌كو ده‌ره‌نجامێكى ناواقیعی لێكده‌درێته‌وه، به‌وپێیه‌ى پارتى سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان له‌هیچ هه‌ڵبژاردنێكى عێراقدا نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتوو بێت له گه‌یاندنى هیچ كام له كاندیده‌كانى، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى له دوا هه‌ڵبژاردندا كه هی په‌رله‌مانى كوردستان بوو، به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ شیوعی و زه‌حمه‌تكێشان به‌شدارییان كرد و ته‌نها توانییان له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاى سلێمانى كاندیدێكیان سه‌ركه‌وتوو بێت.
له‌وباره‌وه چاودێرێكى سیاسی به په‌نجه‌ره‌ى وت: سه‌نته‌ره‌كه ده‌زگایه‌كى ناسراو و خاوه‌ن مێژوو و ئه‌زموونه، به‌ڵام له‌م ڕاپرسییه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، چونكه ده‌ره‌نجامه‌كه‌ى ته‌عبیر له واقعی سیاسی هه‌رێم ناكات.