پەرلەمانتارێک بۆ پەنجەرە: بزنسی دەرمان لە هەرێم قۆرخکراوە بۆ چەند کۆمپانیایەک

١٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٧:٠٦ پاش نیوەڕۆ

پەرلەمانتارێک بۆ پەنجەرە: بزنسی دەرمان لە هەرێم قۆرخکراوە بۆ چەند کۆمپانیایەک

پەنجەرە

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: دامەزراوەی کواڵێتی کۆنترۆڵ بەتەواوەتی لەژێر کۆنترۆڵی پارتیدایە، بەردەوام گرفت بۆ کۆمپانیاکان و دامەزراوەکان دروست دەکات، جگە لەو کۆمپانیایانەی خۆیان دەیانەوێت.

جەختیشیکردەوە: بزنسی دەرمان لە هەرێم قۆرخکراوە بۆ چەند کۆمپانیایەک، ئێستا جگە لە کۆمپانیای (گڵۆبین فارما)، نەخۆشخانەی هیوا بۆی نییە دەرمان لە هیچ کۆمپانیایەکی تر بکڕێت و ئەمە بڕیاری وەزارەتی تەندروستییە.

بەپێی وتەی ئەو پەرلەمانتارە، نرخی دەرمان چەندین هێندە گران کراوە، تەنانەت لەزگەی سەر دەرمان بەراورد بە جاران، نرخەکەی دە هێندە زیادکراوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو