گومرک؛ ڕێگایەکی تری عێراق بۆ ڕاکێشانی بازرگانە کوردەکان
١٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٧:٢١ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە
بەوتەی بازرگانێک، حکومەتی عێراقی لەڕێگەی ئاسانکارییکردنی گومرکەوە، بازرگانە کوردەکان ڕادەکێشێت بۆ ئەو دەروازە سنوورییانەی لەژێر دەستی خۆیدان، لەکاتێکدا حکومەتی هەرێم ئەو ئاسانکارییانە ناکات.
حاجی به‌ختیار، بازرگانێكی كورده، ئاماژه به‌وه ده‌دات كه له كاتێكدا پێناسه‌ی گومركیی به ڕێژه‌ی 100% له ده‌روازه‌كانی هه‌رێم جێبه‌جێ ده‌كرێت، له زۆربه‌ی ده‌روازه‌كانی عێراق ئه‌م سیسته‌مه په‌یڕه‌و ناكرێت و بارهه‌ڵگره‌كان به وه‌سڵ داخل ده‌كرێن.
دەشڵێت: "حکومەتی عێراق هەندێک کەرەستەی لە گومرك بەخشیووە، بۆ نموونە کارگەیەک پێویستی بە 100 تۆن چیمەنتۆیە و 1000 تۆن بە بێ گومرك دەهێنێت، 900 تۆنەکەی تری دەفرۆشێت، کەچی ئەمە لە هەرێم نییە."
به‌وته‌ى سەرچاوەیه‌كى به‌رپرس لە وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ په‌نجه‌ره، جیاوازیی پێناسی گومرکی، زیانێکی گەورەی بە دەروازەکانی هەرێم گەیاندووە.
ئه‌م جیاوازییه، هانده‌رێكی گه‌وره‌یه بۆ بازرگانان تا ده‌روازه‌كانی هه‌رێم جێبهێڵن و ڕوو له ده‌روازه‌كانی عێراق بكه‌ن، به تایبه‌تی كه حكومه‌تی عێراق هه‌ندێك كه‌ره‌سته‌ی له گومرک به‌خشیوه كه ئه‌مه‌ش بۆ بازرگانان سوودی گه‌وره‌ی هه‌یه.