سەرۆکوەزیرانی عێراق ژمارەیەک ڕاوێژکاری کوردی هەیە
٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ژمارەیەک ڕاوێژکاری کوردی بۆ کاروبارە جیاوازەکان دامەزراندووە، سێ لە ڕاوێژکارەکان نیشتەجێی شاری بەغدان.
فەرهاد عەلائەدین، برای د. دلاوەر عەلائەدین ی وەزیری پێشووتری خوێندنی باڵا، هەروەها د. عەبدوڵا عەلیاوایی ڕاوێژکاری پێشووی سەرۆک کۆماری عێراق، دیارترین ڕاوێژکارە کوردەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراقن لە ئێستادا.
تارق مەندەلاوی بەرپرسێکی کوردی فەیلی نیشتەجێی بەغدایە، لەگەڵ عەدنان حەمید شەفی سەرۆک عەشیرەتی قەڕەڵوس، هەروەها گەنجێکی تری کورد ڕاوێژکاریی سودانییە بۆ کاروباری وەرزش و لاوان، بەڵام ئەم ڕاوێژکارە لە هەرێمی کوردستان نەبووە و هەر لە بەغدا ژیاوە.