بەرپرسێکی باڵای شیعە: لێدانی هێزە شیعییەکانی عێراق لەلایەن ئیسرائیلەوە بایەخی نەماوە
٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢:٢٩ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە
بەرپرسێکی باڵای شیعە لە عێراق ڕایدەگەیەنێت، بۆردومانکردنی ئیسرائیل لەلایەن هێزە شیعەکانی عێراقەوە بایەخی ستراتیژی نەما، چونکە ئامانج و بارودۆخەکان گۆڕاون.
بەرپرسە باڵاکەی شیعە کە ناوی لای پەنجەرە پارێزراوە، ڕایگەیاند: پێشتر هێزە شیعەکانی عێراق بۆ سەرقاڵکردنی ئیسرائیل و کەمکردنەوەی فشارەکان لەسەر غەززەو حیزبوڵا و سوریا، بۆردومانیان دەکرد، ئێستا ئەم کارە بایەخی ستراتیژیی نەماوە.
میلیشیا شیعەکانی عێراق لە ڕابردوودا زۆربەی هێرشەکانیان لەناو خاکی سوریاوە بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجام دەدا، بەڵام چیتر سوریا وەکو پێگەی ئەو گروپانە کۆتایی هات و ناتوانن بۆ چالاکییە سەربازییەکانیان بەکاری بهێنن، بەو پێیەی دەسەڵاتی نوێی سوریا نەیاری ئەو گروپانەیە.
بۆ ئەنجامدانی چالاکی سەربازی لە دژی ئیسرائیل، لەمەودوا میلیشیا شیعەکانی عێراق دەبێت خاکی عێراق بەکاربهێنن، ئەمەش جگە لەوەی دووچاری پێکدادانیان لە گەڵ حکومەتی عێراق دەکات، دەیانخاتە بەردەم ئەگەری هێرشی سەربازی ئیسرائیلیش.
حەمدی گلی، شارەزای بواری سەربازی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: هێزە شیعەکانی عێراق دڵنیان لەوەی ئەگەر هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێبکەنەوە گورزی گەورەیان لێدەوەشێنرێت، بۆیە ئێستا بێدەنگن و دەیانەوێت لەم بارودۆخەدا بەسەلامەتی ڕزگاریان بببێت.