وتەبێژی پارتی ئازادی کوردستان: ئێران دیەوێت عێراق حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات لەجووڵە بخات
٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٨:٣٥ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە
سەرکردەیەکی حزبە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، دوای چڕکردنەوەی گەمارۆ ئابوورییەکانی سەری و ئەگەری هەڵگیرسانەوەی شەڕ بە بە بەشداری ئەمەریکا، ئێران دەیەوێت لە ڕێگەی عێراقەوە ڕێگری بکات لە جوڵەی حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
خەلیل نادریی، وتەبێژی پارتی ئازادی کوردستان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئێران لە دۆخێکی خراپدایە و ترسی لە جوڵەی پێشمەرگە و ناوچە کوردستانییەکان هەیە، بۆیە دەیەوێت لە ڕێگەی عێراقەوە سنورەکان کۆنترۆڵ بکات.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەفدێکی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق سەردانی ئێرانی کرد و ڕایگەیاند: عێراق کاردەکات بۆ چەسپاندنی سەقامگیری لەناوچەکە و ڕێگریکردن لە هەر پەرەسەندنێک یان گرژییەک.
خەلیل نادریی، وتی: ئێران دەترسێت حزبە کوردییەکان خەڵک هان بدەن، هەروەها نیگەرانیشە لە هەندێک دەرکەوتنی میدیایی حزبە کوردییەکان.