شیعەکان ڕێککەوتوون لە بانگەشدا "سنوورەکان" نەبەزێنن

٢١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٣:٣٧ پاش نیوەڕۆ

شیعەکان ڕێککەوتوون لە بانگەشدا "سنوورەکان" نەبەزێنن

پەنجەرە

لایەنە شیعەکانی عێراق لەسەر "سنووردانان" بۆ یەکتری ڕێککەوتوون بۆ ئەوەی لەکاتی بانگەشەدا ئەو "سنورانە" نەبەزێنن و کێشە ڕوونەدات، ئەوەش لەکاتێکدایە پارتی و یەکێتیش هەمان لێکتێگەیشتنیان هەیە.

سەرچاوەیەکی باڵای هێزە شیعەکانی عێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: لایەنە شیعەکان لەکاتی بانگەشەدا بەرامبەر یەکتری توند نین و سنورێکیان لەنێوان خۆیاندا کێشاوە، ئەمەش لە پێناو ڕوونەدانی بارگرژی، چونکە هەموو لایەنەکان خاوەن هێز و چەکن.

سەرچاوەکە دەڵێت: هیچ ئەگەرێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لە ئارادا نییە و لەوادەی خۆیدا ئەنجام دەدرێت، بۆیە لایەنە شیعەکان بەچڕی بانگەشە دەکەن و پلان و بەرنامەی خۆیان دەخەنەڕوو.

نەرمی نواندنی لایەنە شیعەکانی عێراق بەرامبەر یەکتری لەکاتێکدایە، یەکێتی و پارتی کە لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دا هێرشی توندیان دەکردە سەر یەکتری، بەڵام لەم هەڵبژاردنە گوتاریان بەرامبەر نەرمیی بەخۆیەوە بینیوە.

هاوکات باس لەوە دەکرێت لایەنە شیعییەکان بە هەستیاریی لە هەڵبژاردنەکە دەڕوانن و نایانەوێت کێشەی بۆ درووستبێت، بەڵکو رژدن لەسەر ئەوەی ئەنجام بدرێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو