ژینۆ محەمەد بۆ پەنجەرە: لە زۆنی زەرد فەرشی سورمان بۆ ڕانەخراوە 

٢١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٩:٠٤ پاش نیوەڕۆ

ژینۆ محەمەد بۆ پەنجەرە: لە زۆنی زەرد فەرشی سورمان بۆ ڕانەخراوە 

پەنجەرە

سەرکردەیەکی بەرەی گەل ڕایدەگەیەنێت، لە زۆنی زەرد فەرشی سوریان بۆ ڕانەخراوە و دۆخەکە ئاسان نییە بۆیان، بەڵام بارودۆخی لایەنگرانی لە زۆنی سەوز قورستترە و لەژێر هەڕەشە و فشاردان.

ژینۆ محەمەد، سەرکردەی بەرەی گەل، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: لایەنگرانمان لەزۆنی سەوز لەژێر هەڕەشە و فشاردان و ناوێرن سکاڵا تۆمار بکەن، بەڵام لەگەڵ مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر هێڵین و ئاگاداریان دەکەینەوە لە پێشێلکارییەکان، چونکە ناکرێت ڕای جیاواز قەبوڵ نەکرێت و فشار دروست بکرێت.

سەرکردەکەی بەرەی گەل ئاماژەی بەوەکرد، غیابی لاهور شێخ جەنگی لە گۆڕەپانی سیاسی کاریگەری هەبووە لەسەریان، بەڵام ئەوان گوێ بە هەوراز و نشێو نادەن و هەوڵی پارێزگاریکردن لە بەرەکەیان دەدەن.

ژینۆ محەمەد وتی: کاتێک کاک لاهور لە گۆڕەپانەکە بوو، هەڕەشە و چاوسور کردنەوە هەر هەبوو لە لایەنگرانمان بەڵام وەکو ئێستا نەبوو، چونکە سڵیان لەو دەکردەوە.

جەختیشیکردەوە: لاهور شێخ جەنگی پشتیوانی گەورەیان بووە، بەڵام ئێستا ئەو پشتیوانەیان لە ژوورەوە دەست بەسەرە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو