سەرپەرشتیاری بادینانی یەکێتی: ئێواران بادینان "سەوزپۆش" دەکەین و بەشەوان پارتی هەمووی لادەبات
٢١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٩:٠٨ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە
سەرپەرشتیاری مەڵبەندی بادینانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئێواران ناوچە جیاجیاکانی بادینان "سەوزپۆش" دەکەن، بەڵام کاتێک ڕۆژ شەو دادێت هەموو پۆستەر و فلێکسەکانیان لێدەکرێنەوە.
محەمەد سور دووشیوانی، سەرپەرشتیاری مەڵبەندی بادینانی یەکێتی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: پارتی باوەڕی بە فرەیی و هاوپەیمانێتی و دۆستایەتی نییە، ئەوەی لەگەڵی بێت پیاوی باشە، ئەوەشی لەگەڵی نەبێت بە خائین ناو زەدی دەکات.
دەشڵێت: ناوچەی بادینان فراوانە و 75 شار و شارۆچکەیە، ئێواران ناوچەکان سەوزپۆش دەکەین، کەچی بەشەوان پارتی هەموو فلێکس و پۆستەرەکانمان لادەبات.