لەکۆی 13 فەرماندەی باڵای چین چارەنوسی 9 فەرماندە و ژمارەیەک بەرپرسی حکومی نادیارە

٢٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٢:١١ پاش نیوەڕۆ

لەکۆی 13 فەرماندەی باڵای چین چارەنوسی 9 فەرماندە و ژمارەیەک بەرپرسی حکومی نادیارە

پەنجەرە

ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حکومی و فەرماندە سەربازییەکانی چین لە گۆڕەپانی سیاسی و سەربازی وڵاتەکەدا دیاریان نەماوە، لێکۆڵەرێکی نێودەوڵەتی دەڵێت سەرۆکی چین پرۆسەی پاکتاوکردنی فەرماندەکانی دەستپێکردووە.

بەپێی وێنەیەک کە مێژووەکەی بۆ ساڵی 2022 دەگەڕێتەوە، شی جینپینگ سەرۆکی چین لەگەڵ 13 فەرماندەی باڵای وڵاتەکەیدا ڕاوەستاوە، بەڵام ئێستا 9 فەرماندەیان چارەنوسیان نادیارە.

د. سەردار عەزیز، لێکۆڵەری نێودەوڵەتی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: جگە لە فەرماندە باڵاکانی چین، چارەنوسی وەزیری بەرگری و ناوخۆ و چەند بەرپرسێکی باڵای حکومەتی چینیش نادیارە.

دەشڵێت: ئەمە جۆرێکە لە خود شۆڕشی یاخود پرۆسەی پاکتاو کردن، بەڵام بۆ ونبوونی بەرپرسانی چین شیکردنەوە زۆرە، لەوانە ئەگەری شەڕی تایوان یاخود ترس لە ڕۆژ ئاوا، یاخود هەوڵی سەرۆکی چین بۆ مانەوەی لە پۆستەکەی هەتا مردن.

جەختیشیکردەوە: فەرماندە باڵاکانی چین نازانرێت کوژراون یان دوور خراونەتەوە یان دەست بەسەر کراون.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو