حکومەتی هەرێم داوای زیادکردنی داهاتی لە بەرپرسەکانی کردووە

٢٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١:٤٤ پاش نیوەڕۆ

حکومەتی هەرێم داوای زیادکردنی داهاتی لە بەرپرسەکانی کردووە

پەنجەرە

حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی بە ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکان و بەرپرسانی ناوچە جیاجیاکان کردووە، داوایلێکردوون هەوڵی زیادکردنی داهات و کەمکردنەوەی خەرجی بدەن.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: جگە لەو 120 ملیار دینارەی مانگانە لە داهاتی ناوخۆ دەەبێت بدرێت بە بەغدا، خەرجی مانگانەی دام و دەزگاکانی هەرێم بە 48 ملیار دینار خەمڵێنراوە.

سەرچاوەکە دەڵێت: هێشتا دینار نییە ئەو 48 ملیارە بەشی خەرجی دام و دەزگاکانی حکومەت دەکات یان نە، بۆیە دەبێت ئەمە ئەزموون بکرێت هەرچەندە خەرجییەکان کەمکراونەتەوە.

بەپێی وتەی سەرچاوەکە، حکومەتی هەرێم داوای لە بەرپرسان کردووە ئەوانەی پەیوەندیدارن بە کۆکردنەوەی داهات، بۆ ئەوەی داهات زیاد بکەن چونکە حکومەت گرفتی دارایی هەیە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو