دانیشتوانی هەرێم سودمەندنابن لەو 50 هەزار بەرمیل نەوتەی بۆ پێداویستی ناوخۆ گلدراوەتەوە
٢٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٧:٣٤ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە
لەکاتێکدا بە پێی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و عێراق، 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ پێداویستی ناوخۆ گل دەدرێتەوە، بەڵام دانیشتوانی هەرێم وەک پێویست سودمەند نابن لەو نەوتەی بەناوی پێداویستی ناوخۆوە گل دراوەتەوە.
بەپێی بەدواداچونێکی پەنجەرە، بەشێکی زۆری ئەو 50 هەزار بەرمیل نەوتە دەدرێتە کۆمپانیای لاناز بۆ ئەوەی بانزین و سوتەمەنی بە نرخی هەرزان ڕەوانەی بازاڕەکانی هەرێم بکات.
ئەو بانزینەی کۆمپانیای لاناز پاڵپشت بە 50 هەزار بەرمیل نەوتەکەی ناوخۆ ڕەوانەی بازاڕی دەکات، نرخی لیترێکی بە 700 دینار لەبازاڕدا دەدرێتە شۆفێران، لەکاتێکدا لە شارەکانی عێراق نرخی لیترێک بانزین بە 450 دینارە.
زانیارییەکانی پەنجەرە ئاماژە بەوە دەکەن، ئەو بانزینەی لە بازاڕدا نرخی یەک لیتری 700 دینارە، کواڵێتییەکەی زۆر خراپە و زۆربەی شۆفێران بەکاری ناهێنن.