لایەنە عێراقییەکان پێشبینی بارگرژی زیاتر دەکەن و داوای خۆپارێزیی لە کاندیدەکانیان دەکەن

٢٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٩:٤٧ پاش نیوەڕۆ

لایەنە عێراقییەکان پێشبینی بارگرژی زیاتر دەکەن و داوای خۆپارێزیی لە کاندیدەکانیان دەکەن

پەنجەرە

لایەنە سیاسییەکانی عێراق پێشبینی بارگرژی زیاتر و هەوڵی زیاتر بۆ تیرۆرکردنی کاندید و سیاسییەکان دەکەن، ئەمەش لەگەڵ نزیکبوونەوە لە وادەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا.

بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی باڵای سیاسی عێراق بۆ پەنجەرە، سەرجەم لایەنە عێراقییەکان بەرپرسان و کاندیدەکانیان ئاگادار کردووەتەوە ڕێوشوێنی خۆپارێزیی زیاتر بگرنەبەر.

سەرچاوەکە دەڵێت: هەڵبژاردن نەیاری زۆرە و لەمەودوا لە عێراق بانگەشە گەرمتر دەبێت، بۆیە ئەگەری بە ئامانجگرتنی کاندید و کاری تێکدەرانە زیاتر دەبێت.

وەک سەرچاوەکە جەختی لێدەکاتەوە، جگە لە ڕەوتی سەدر کە دژی هەڵبژاردنە و بایکۆتی ڕاگەیاندووە، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش هەڵبژاردنی پێخۆش نییە، چونکە دڵنیا نییە لەوەرگرتنەوەی پۆستەکەی با کورسی پەرلەمانی زۆریش بەدەستبهێنێت.

پێشتر کاندیدێکی لیستی سیادە بەسەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر لە ناوچەی تارمییەی بەغدا کوژرا و تەقە لە کاندیدێکی تریش کرا، ئەمە جگە لەوەی لە چەند ناوچەیەکی عێراق ئاڵۆزی لە نێوان لایەنگرانی لایەنە ڕکابەرەکاندا ڕوویداوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو