"ئومێدێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵه‌غی زیندانه‌كان"؛ پڕۆژه یاسای لێبوردنی گشتی له چاوه‌ڕوانی په‌رله‌ماندایه
٢٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٦:٢١ پاش نیوەڕۆ
په‌نجه‌ره
دوو پڕۆژه یاسای گرنگ، یه‌كێكیان له وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌وی دیکه‌یان له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، له چاوه‌ڕوانی ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندان. هه‌ردوو پڕۆژه‌كه تایبه‌تن به ده‌رکردنی یاسای لێبوردنی گشتی، که ئومێدێكی زۆری له‌سه‌ر هه‌ڵچنراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی قه‌ره‌باڵه‌غی زیندانه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی سزادراوان له هه‌رێمدا.
به‌پێی وته‌ی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم، كێشه‌ی زۆری ژماره‌ی سزادراوان و قه‌ره‌باڵه‌غی ناو زیندانه‌كان گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی مه‌ترسیدار. ئه‌مه‌ش په‌رله‌مانی نوێی كوردستان ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتى ئه‌وه‌ى به زووترین كات و به بایه‌خه‌وه سه‌یری پڕۆژه یاسای لێبوردنی گشتی بكات و بیخاته كاری له‌پێشینه‌ی خۆیه‌وه.
له ئێستادا چاكسازی گه‌ورانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك پڕبوون له سزادراو. به‌پێی وته‌ى به‌رپرسان، ئه‌و چاكسازییانه زیاتر له توانای خۆیان سزادراویان تێدایه، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی چاكسازی و ژینگه‌ی ناو زیندانه‌كان دروستكردووه.
به‌گوێره‌ی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ركی په‌رله‌مانه كه ئه‌و سزادراوانه دیاری بكات كه بڕیاری لێبوردنی گشتی ده‌یانگرێته‌وه، و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش دیاری بكات كه ئه‌و بڕیاره نایانگرێته‌وه. ئه‌مه‌ش پێویستی به وردبینی و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری بپارێزرێت و تاوانبارانی سه‌ره‌كی لێبوردنه‌كه نه‌یانگرێته‌وه.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا، به‌پێی قسه‌ی به‌رپرسانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێم، تاوانه‌كانی به‌كارهێنان و بازرگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر، خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی بوونه‌ته دیارترین و له‌پێشینه‌ترین تاوانه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا. به‌شێوه‌یه‌ك كه زۆرترین سزادراویان له‌سه‌ره، ئه‌مه‌ش بارگرانییه‌كی زۆری بۆ داموده‌زگا دادوه‌ریی و چاكسازییه‌كان دروستكردووه.