پەیمانگایەکی بەریتانی: هەڵبژاردنی عێراق بووە بە دەرفەتێکی وەبەرهێنان بۆ ملیاردێرەکان

٣٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١:٣٦ پاش نیوەڕۆ

پەیمانگایەکی بەریتانی: هەڵبژاردنی عێراق بووە بە دەرفەتێکی وەبەرهێنان بۆ ملیاردێرەکان

پەنجەرە

پەیمانگای (چەتام هاوس)ـی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا باس لەوە دەکات هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق "هەڵبژاردنی ملیاردێرەکان"ـە و بووە بە دەرفەتێکی وەبەرهێنان بۆیان.

پەیمانگاکە دەڵێت: سیاسییە عێراقییەکان پارەیەکی زۆر بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خەرجدەکەن، بەشێوەیەک هەڵبژاردنەکە بووە بە "هەڵبژاردنی ملیاردێرەکان."

دەشڵێت: بەهۆی سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر کەرتی بانکیی عێراق، زۆرێک لە سەرمایەدارەکانی عێراق سەرمایەکەیان ڕووەو پرۆژەی بازرگانیی ناوخۆیی ئاراستە دەکەن، لەنێویشیاندا سیاسەت.

پێیشیوایە هەڵبژاردن بووە بە دەرفەتێکی وەبەرهێنانی قازانجکەری دیکە بۆ ئەو سەرمایەدارانە.

پێشتریش سەیف سەعدی، شارەزای کاروباری سیاسیی عێراق، بە پەنجەرەی ڕاگەیاندبوو: کاندیدەکان بە ملیارەها دینار بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنیان خەرج دەکەن، بەمهۆیەشەوە 3 نازناویان پێدراوە (ئاڵتونیی، سوپەر و نایاب).

ڕوونیکردەوە: نازناوی ئاڵتوونی بۆ ئەو کاندیدانەیە کە سەرووی 3 ملیار دینار خەرج دەکەن، "سۆپەر"ـیش نراوە لەو کاندیدانەی یەک ملیار دینار خەرج دەکەن، هەروەها نازناوی "نایاب"ـیش بۆ ئەوانە دانراوە کە کەمتر لە یەک ملیار خەرج دەکەن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو