پێش هەڵبژاردن لایەنە شیعەکان هەوڵی خۆپیشاندان دژی تورکیا دەدەن

٣١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٢:٥٨ پاش نیوەڕۆ

پێش هەڵبژاردن لایەنە شیعەکان هەوڵی خۆپیشاندان دژی تورکیا دەدەن

پەنجەرە

لەگەڵ نزیکبوونەوە لە وادەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، جموجۆڵ لە نێو لایەنە شیعەکانی عێراق دا دروستبووە بۆ هاندانی کەسایەتییە نزیکەکانیان بەمەبەستی ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغداد.

بیانووی لایەنە شیعەکان بۆ ڕاسپاردنی کەسە نزیکەکانیان بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان، سنوربەزاندنی سوپای تورکیا و لەشکرکێشییەکانیەتی لە ناوچە سنورییەکان، بەڵام سەرچاوەیەک دەڵێت پێناچێت خۆپیشاندانەکە سەربگرێت.

بەپێی وتەی سەرچاوەکە بۆ پەنجەرە، لایەنە شیعەکان هەمیشە بە گومانن لەتورکیا، بە تایبەت دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس و پاڵپشتیکردنی دەستەی تەحریر شام بۆ گرتنە دەستی دەسەڵات لەو وڵاتە.

پێشتر ژمارەیەک کاندیدی نزیک لە تورکیا لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دوور خرانەوە، هەریەک لە ڕاکان جبوریی- پارێزگاری پێشووی کەرکوک، خالد مەفرەجی- سەرکردەی عەرەبی سونە و چەندین کاندیدی تر لەنێو ئەو کاندیدە دوورخراوانەن کە نزیکن لە تورکیا.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو