سەردانی عەلی باپیر بۆ تورکیا نیگەرانی و گومان دەوروژێنێت
٣١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢:٤١ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
دوای ئەوەی عەلی باپیر- ئەمیری کۆمەڵەی دادگەریی سەردانی تورکیای کرد، سەردانەکە گومان و نیگەرانیشی درووستکردووە.
بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، سەردانەکەی عەلی باپیر بۆ تورکیا، لەلایەن زاوایەکییەوە بەناوی ئەحمەد ڕێکخراوە، دوای ئەوەی ژمارەیەک کۆبوونەوە و سەردانی لەو وڵاتە بۆ ئەمیری کۆمەڵی دادگەریی ڕێکخستووە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، سەرکردەکانی کۆمەڵ نیگەران بوون لە سەردانەکە و پێیان وابووە تەوقیتەکەی گونجاو نییە، بەڵام عەلی باپیر پێی ڕاگەیاندوون بەوپێیە کاتی سەردان و کۆبوونەوەکان ڕێکخراون، جوان نییە سەردانەکە هەڵبوەشێنێتەوە، بەتایبەتی ئەو لە سەردانەکەیدا نیازی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی فەرمیی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە نییە و تەنها چاوی بە کەسایەتی و لایەنەکان دەکەوێت.