لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان نیگەرانییەکان دەبەنە لای سودانی و ئەویش دڵنیاییان پێدەدات

٣١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢:٥١ پاش نیوەڕۆ

لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان نیگەرانییەکان دەبەنە لای سودانی و ئەویش دڵنیاییان پێدەدات

پەنجەرە

چەند لایەنێکی ئۆپۆزسیۆن نیگەرانییەکانیان لە بوونی دیزاینی پێشوەختەی هەڵبژاردنی عێراق دەگەیەننە سودانی، ئەویش دڵنیاییان پێدەدات و داوای بەردەوامبوونیان لێدەکات.

بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، چەند لایەنێکی ئۆپۆزسیۆن نیگەرانی خۆیان گەیاندووەتە سەرۆک وەزیرانی عێراق- محەمەد شیاع سودانی، لەبارەی دەنگۆی بوونی دیزاینی پێشوەختە بۆ دەرەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

لەبەرامبەردا سودانی دڵنیایی پێداون لەوەی هیچ دیزاینێک لەئارادا نییە و ئەوەی دەوترێت بۆ ساردکردنەوەیانە لە هەڵمەتی هەڵبژاردن، هەربۆیە داوایکردووە بە گەرمی بەردەوام بن لە هەڵمەتەکانیان.

هاوکات سودانی ئەوەشی پێڕاگەیاندوون کە ڕێژەی بایکۆت و بەشداریینەکردن لە هەڵبژاردنەکەدا بەرز دەبێت، هەربۆیە دەبێت لایەنەکان ئەوە لەبەرچاو بگرن.

بڕیارە 11ـی مانگی داهاتوو، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، بەهۆی بوونی ئەزموونی پێشتر لە ساختەکاریی و دەستکارییکردنی دەرەنجامەکان، زۆرێک لەلایەنە سیاسییەکان و بەتایبەتی ئەوانەی هەرێمی کوردستان، ترس و دوودڵییان هەیە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو