"وەلما بون هام وەلدانا"؛ کاندیدێکی کورد بەشێوەزاری کەڵهوڕیی لە بەغدا بانگەشە دەکات

١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١٢:٥٨ پاش نیوەڕۆ

"وەلما بون هام وەلدانا"؛ کاندیدێکی کورد بەشێوەزاری کەڵهوڕیی لە بەغدا بانگەشە دەکات

پەنجەرە

کاندیدی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە لە نێو هاوپەیمانێتییەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا خۆی هەڵبژاردوە، لە نێو شاری بەغدا بە زمانی کوردی/ شێوەزاری کەڵهوڕیی، پۆستەر و فلێکسەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن دادەنێت.

لەسەر پۆستەر و فلێکسەکانی 'ئایات ئەدهەم'، کاندیدی یەکێتی لە بەغدا، وێنەی خۆی و محەمەد شیاع سودانی- سەرۆک وەزیران کە هاوکات سەرۆکی لیستی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانە، هەڵواسراوە؛ بە زمانی کوردیی شێوەزاری کەڵهوڕییش لەسەریان نوسراوە "وەلما بوون هام وەلدانا (لەگەڵما بن لەگەڵتانم)".

دانانی فلێکسەکانی ئەو کاندیدە لە بەغدا،  ئاراستەیە بۆ کوردانی فەیلی کە ژمارەیەکی زۆریان لە بەغدا نیشتەجێن و بەو شێوەزارە قسە دەکەن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو