لەخانەقین گرژیی لەنێوان بانگەشەکەرانی پارتی و هێزە شیعییەکان درووست دەبێت

١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١:٠٧ پاش نیوەڕۆ

لەخانەقین گرژیی لەنێوان بانگەشەکەرانی پارتی و هێزە شیعییەکان درووست دەبێت

پەنجەرە

ئەمشەو لە خانەقین، گرژیی لەنێوان ژمارەیەک لە بانگەشەکەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان و هێزە شیعییەکان ڕوویداوە، بەرپرسێکیش دەڵێت: دۆخەکە کۆنترۆڵکراوە.

بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، ئەمشەو کاتێک تیمی بانگەشەکارانی پارتی دیموکراتی کوردستان بانگەشەیان بۆ کاندیدی حزبەکەیان لە پارێزگای دیالە کردووە، لەلایەن ژمارەیەک هەوادار و لایەنگری هێزە شیعییەکان قسەیان پێوتراوە و جنێوە بە سەرۆکی پارتی دراوە، بەوهۆیەوە شەڕ و گرژیی درووست بووە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، گرژییەکە پێکهەڵپژان بووە و قوربانی یان برینداری لێنەکەوتووە، کادیری لایەنە شیعییەکان دوای شەڕەکە داوای هاتنی هێزی چەکداریان کردووە.

لایخۆشییەوە، شێرکۆ تۆفیق، کارگێڕی لقی خانەقینی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە پەنجەرەی وت: گرژییەک درووستبووە، بەڵام دۆخەکە کۆنترۆڵکراوە و ئێستا رەوش ئاساییە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو