نوێنەرایەتی هەرێم لە ئێران پشتگوێ دەخرێت
١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١:١٤ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە ئێران پشتگوێخراوە و لە کۆبوونەوەی شاندە فەرمییەکانی هەرێم و عێراقدا لە ئێران، بەشداریی پێناکرێت.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ پەنجەرە، ئەو وەفدە فەرمییانەی حکومەتەکانی عێراق و هەرێم کە دەچنە ئێران و کۆبوونەوە دەکەن، لە کۆبوونەوەکانیان بەشداریی بە نوێنەری هەرێم لە تاران یان ستافی نووسینگەکەی ناکەن.
وتیشی: نوێنەری هەرێم لە ئێران کە نازم دەباغە و لە بەرکەوتەی یەکێتی نیشتمانییە، لەڕێگەی پەیوەندییە تایبەتەکانی خۆیەوە ئاگاداری ئەجێندای کۆبوونەوەکان دەبێت.