دوای 8 ساڵ دۆسییەی مایەپووچبوونی بانکی شیمال بە هەڵواسراویی ماوەتەوە
٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١١:٢٣ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
دوای تێپەڕبوونی هەشت ساڵ بەسەر مایەپووچبوونی بانکی شیمال دا لە سلێمانی، هێشتا مشت‌ومڕ لەنێوان خاوەن پشکەکانی ئەو بانکە بەردەوامی هەیە و "نەوزەر جاف" سەرەکیترین خاوەن پشکی بانکەکە لەبەغدا دەستبەسەرە.
خاوه‌ن پشکه‌کانی بانکی شیمال کە سه‌رجه‌میان کوردن، لەلایەن سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پێشتر تۆمەتبار کران بە به‌هه‌ده‌ردانی 505 ملیار دینار.
نەوزەر جاف کە ئێستا لە بەغدا دەست بەسەرە و خاوه‌نی سه‌ره‌کی بانکی شیمالە، هەرچەندە تۆمەتبار دەکرێت بەوەی 145 ملیار دیناری لە ئەستۆدایە، بەڵام خۆی پێشتر تۆمەتەکەی ڕەتکردووەتەوە و هۆکاری ئیفلاس بوونی بانکەکەی بۆ ئەوە گێڕاوەتەوە شەریکەکانی پارەیان لێبردووە.
کۆمپانیای "دەلتا"ـی چینی کە لەبواری چیمەنتۆدا کاردەکات، خاوەن پشکەکانی بانکی شیمال و چەند بازرگانێکی تر تۆمەتبار دەکات بەوەی 45 ملیۆن دۆلاریان خواردووە، ئەمەش بووەتە دۆسیەیەکی تری یاسایی لەسەریان.
مایەپوچبوونی بانکی شیمال وایکردووه چاره‌نوسی پاره‌ی خه‌ڵکێکی زۆر که له بانکه‌که‌دا دانراوە، به نادیاریی بمێنێته‌وه، به‌و پێیه‌ی کێشه یاساییه‌کانی بانکه‌که ئیشوکاره‌کانی ڕاگرتوون.