مەلەکردن لە مەلەوانگەی یەکتریدا؛ پارتی و یەکێتی دوو ئەجێندا و یەک ئامانج

٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١١:٢٦ پێش نیوەڕۆ

مەلەکردن لە مەلەوانگەی یەکتریدا؛ پارتی و یەکێتی دوو ئەجێندا و یەک ئامانج

پەنجەرە

بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی قورسایی بانگەشەی هەڵبژاردنیان بۆ شاری هەولێر گواستووەتەوە، لەکاتێکدا نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانیش دەیانەوێت ململانێکە بۆ شاری سلێمانی بگوێزنەوە.

هەڵمەتی بانگەشەی یەکێتی لە شاری هەولێر لەلایەن قوباد تاڵەبانییەوە سەرپەرشتی دەکرێت، ئامانجی زیادکردنی دەنگ و ژمارەی کورسییەکانی حزبەکەیەتی لەو پارێزگایە.

یەکێتی لە هەڵبژاردنی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران دا دوو کورسی لە شاری هەولێر بەدەستهێناوە، هەوڵەکانی قوباد تاڵەبانی بۆ زیادکردنی ژمارەی کورسییەکانی حزبەکەیەتی لەو شارە بۆ 3 کورسی.

پارتی دیموکراتی کوردستانیش هەمان ئامانجی یەکێتی هەیە لە چڕکردنەوەی بانگەشەی هەڵبژاردن لە سلێمانی، بەو پێیەی لە هەڵبژاردنی پێشوودا دوو کورسی بەدەستهێناوە و دەیەوێت ژمارەی کورسییەکانی بۆ 3 کورسی زیاد بکات.

بەمپێیە، پارتی و یەکێتی لە گۆڕەپانی یەکتریدا بانگەشەکان بۆ یەک ئامانج چڕ دەکەنەوە، پارتی دەیەوێت کورسییەک زیاتر لە سلێمانی و یەکێتیش دەیەوێت کورسییەک زیاتر لە هەولێر بخەنە سەر ژمارەی کورسییەکانیان.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو