قائانی هەوڵی لێکنزیککردنەوەی شیعە و کورد دەدات
٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٧:٠٧ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران هەوڵی لەیەکتر نزیککردنەوەی لایەنە شیعەکان و کورد دەدات، سەرچاوەیەکی سیاسیش دەڵێت ئێران نیگەرانە لە بەهێزبوونەوەی عەرەبی سونە لە عێراق.
لەچەند هەفتەی ڕابردوودا، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران سەردانی عێراقی کرد، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە شیعەکان، دەوترێت بەشێک لە بەرپرسانی کوردیشی بینیووە.
هاوڕێ تۆفیق، ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق، ڕایگەیاند: قائانی هەوڵ دەدات کورد و شیعە لەیەکتری نزیک بکاتەوە.
ئەم هەوڵەی قائانی، لەکاتێکدایە کە پەیوەندییەکانی کورد و شیعە لەسەر پرسی نەوت و داهاتی ناوخۆیی و موچە، کێشە و ئاڵۆزیی تێکەوتوە و جۆرێک لە سەنگەر لەیەکگرتن لەنێوانیان درووستبووە، لەکاتێکدا ئێران ئەو دوو لایەنە بە دۆستی خۆی دەزانێت.