ئەنجومەنی پارێزگای دیالە لەسەر بازگەکەی خانەقین دێتە دەنگ

٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١٢:٣٦ پاش نیوەڕۆ

ئەنجومەنی پارێزگای دیالە لەسەر بازگەکەی خانەقین دێتە دەنگ

پەنجەرە

دوای ئەوەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی حەوزی حەمرینەوە سکاڵای یاسایی لەسەر ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگا و کاندیدێکی یەکێتی لە خانەقین تۆمار کرا، کاندیدەکە دەچێتە بەردەم دادگا و بە کەفالەت ئازاد دەکرێت، ئەنجومەنی پارێزگای دیالەش بە نووسراوێک دەڵێت ئەندامەکەیان بەڕەزامەندی ئەوان داوای هەڵگرتنی بازگەیەکی پۆلیسی کردووە.

دوای ئەوەی ئەوس مەهداویی- ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە، چووە سەر بازگەیەکی پۆلیس لە دەروازەی خانەقین و داوای هەڵگرتنی بازگەکەی کرد، لەلایەن پۆلیسەوە سکاڵا تۆمارکرا لەسەر ئەو  و نزار سامان- کاندیدی یەکێتی نیشتمانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بازنەی دیالە، بەتۆمەتی ناوزڕاندنیان، بەتایبەتی کە ڤیدیۆی چوونە سەر بازگەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرایەوە.

نزار سامان، کاندیدی یەکێتی لە خانەقین، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: دوای بانگهێشتکردنم لەلایەن دادگاوە، چوومە بەردەم بەڕێز دادوەر و بە کەفالەت ئازاد کرام.

وتیشی: ئەوس مەهداویی، بە ڕەزامەندی ئەنجومەنی پارێزگا داوای لابردنی بازگەکەی کردوە.

بەپێی نوسراوێکی ئەنجومەنی پارێزگای دیالەش کە ئاراستەی دادگای خانەقین کراوە، تیایدا هاتووە کە ئەندامەکەیان بە ڕەزامەندی ئەوان چووەتە سەر بازگەکە و داوای هەڵگرتنی کردووە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو