"پەکخستنی دانیشتنەکان"؛ لەئێستاوە سودانی و حەلبوسی پلانیان بۆ ئەنجومەنی داهاتووی نوێنەران داناوە

٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١٢:٣٩ پاش نیوەڕۆ

"پەکخستنی دانیشتنەکان"؛ لەئێستاوە سودانی و حەلبوسی پلانیان بۆ ئەنجومەنی داهاتووی نوێنەران داناوە

پەنجەرە

پەکخستنی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی داهاتووی نوێنەرانی عێراق یەکێکە لەو بژاردانەی سودانی و حەلبوسی بیریان لێکردووەتەوە، ئەمەش دووبارە بوونەوەی هەمان سیناریۆی هەرێمی کوردستانە کە ساڵێک زیاترە هەڵبژاردن ئەنجام دراوە و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵنەبژێردراوە.

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی داهاتووی نوێنەرانی عێراق پێویستی بە ئامادەبوونی 220 ئەندامە لە کۆی 329 ئەندام، بەمپێیە لەڕێگەی 110 ئەندامەوە دەتوانرێت ڕێگری لە تەواوبوونی نیسابی یاسایی بکرێت و شکست بە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بهێنرێت.

بەپێی وتەی دوو سەرچاوەی باڵای سیاسی لە بەغدا بۆ پەنجەرە، محەمەد شیاع سودانی- سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و محەمەد حەلبوسی- سەرۆکی پارتی تەقەدوم، لە کۆبوونەوە داخراوەکانیاندا ئاماژەیان بە دەستبردن بۆ بژاردەی پەکخستنی پەرلەمان کردووە.

ئەو دوو سەرچاوەیەی قسەیان بۆ پەنجەرە کرد دەڵێن: سودانی مانەوەی لە پۆستەکەی و حەلبوسیش پۆستی باڵای دەوێت، ئەگەر لەمپەریان بۆ دروست بکرێت، هەوڵی پەکخستنی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی داهاتووی نوێنەران دەدەن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو