کێبڕکێی لایەنەکان؛ لە کڕینی دەنگەوە بۆ کڕینی سەرۆک عەشیرەت 

٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٣:٤١ پاش نیوەڕۆ

کێبڕکێی لایەنەکان؛ لە کڕینی دەنگەوە بۆ کڕینی سەرۆک عەشیرەت 

پەنجەرە

لایەنە سیاسییەکانی عێراق بە کڕینی دەنگەوە ڕانەوەستاون، بەڵکو کەوتوونەتە کێبڕکێی بەهێزی یەکتری بۆ کڕینی سەرۆک عەشیرەت و ڕاکێشانیان بە لای خۆیاندا.

بەپێی بەدواداچوونەکانی پەنجەرە، هاوپەیمانێتی تەقەدوم، سیادە و عەزم لە نێو عەرەبی سونەدا بەچڕی سەرقاڵی کڕینی سەرۆک عەشیرەتەکانن، بەجۆرێک هەندێک سەرۆک عەشیرەت تا ملیۆنێک دۆلاری پێدراوە.

هەروەها زۆربەی لایەنە شیعەکانیش بڕێکی زۆر پارەیان بۆ سەرۆک عەشیرەتەکان تەرخانکردووە، ئەمەش وایکردووە سەرۆک عەشیرەتەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەسەر لایەنەکاندا دابەش بن.

هەرچەندە زانیاری فەرمی لەبارەی ئەو پارە زۆرەی کە لایەنەکان بۆ هەڵبژاردن خەرجیان کردووە لەبەردەستدا نییە، بەڵام هەندێک کەسایەتی عێراق بڕەکەی بە ٨ ملیار دۆلار دەخەمڵێنن و ئەمەش لە مێژووی عێراقدا بێ وێنەیە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو