دوای دەنگۆی دۆزینەوەی تەرمەکەی؛ باوکی ڕێکار پیرئۆمەری: تا ئێستا هیچمان پێنەوتراوە

٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٥:٥٨ پاش نیوەڕۆ

دوای دەنگۆی دۆزینەوەی تەرمەکەی؛ باوکی ڕێکار پیرئۆمەری: تا ئێستا هیچمان پێنەوتراوە

پەنجەرە

باوکی ئەو گەنجەی کە لە ڕووداوی هێرشکردنە سەر ئوتێل لالەزاردا چارەنوسی نادیارە و دەنگی ئەوە بڵاو کرایەوە تەرمە سوتاوەکەی پزیشکی دادی سلێمانی تەرمی کوڕەکەیەتی، دەڵێت: تا ئێستا هیچمان پێڕانەگەیەنراوە.

 عەبدولڕەزاق پیرئۆمەری، باوکی رێکار کە لە ڕووداوەکەی لالەزارەوە چارەنوسی نادیارە، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: تائێستا لەبارەی دەنگۆی تەرمی کوڕەکەمان هیچمان پێنەوتراوە، ئەو دەنگۆیانەی بڵاوکراونەتەوە فەرمی نین.

بەپێی وتەی دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی، لە ڕووداوی هێرشکردنە سەر لالەزاردا پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە، سێ کارمەندی دەزگا ئەمنییەکان و دوو پاسەوانی لالەزار. تەرمی یەکێک لە پاسەوانەکانی لالەزار ڕادەستی کەسوکاری کراوەتەوە، بەڵام هێشتا ناسنامەی تەرمێکی تر کە لە پزیشکی دادی سلێمانییە ئاشکرا نەکراوە، بەوهۆیەی جەستەی بە تەواویی سوتاوە.

ئەمڕۆ دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە ئەو تەرمە بۆ گەنجێک دەگەڕێتەوە بەناوی ڕێکار  
عەبدولڕەزاق پیرئۆمەری.

بەڵام باوکی ڕێکار دڵنیانییە لەو زانیارییە و بۆ پەنجەرە وتی: لەلایەن بەرپرسانی یەکێتییەوە تائێستا هیچمان بە فەرمی پێڕانەگەیەنراوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو