شێخ نەهرۆ کەسنەزانی جموجۆڵی سیاسی دەستپێدەکاتەوە

٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١١:٣٢ پێش نیوەڕۆ

شێخ نەهرۆ کەسنەزانی جموجۆڵی سیاسی دەستپێدەکاتەوە

پەنجەرە

شێخ نەهرۆ کەسنەزانی، ڕابەری تەریقەتی کەسنەزانی، دوای بێ دەنگ بوونی بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ، جارێکی تر جموجۆڵی سیاسی دەستپێکردەوە.

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، ڕابەری تەریقەتی کەسنەزانی سەردانی هەریەک لە محەمەد شیاع سودانی- سەرۆکوەزیرانی عێراق و مەسرور بارزانی- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کرد.

سەرچاوەیەکی نزیک لە تەریقەتی کەسنەزانی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: لەسەر ئاستی شارەکان لیژنە پيکهێنراوە بۆ دیراسەکردنی کاندیدەکان بۆ ئەوەی بڕیار بدرێت لەهەر ناوچەیەک دەنگ بە کام لیست و کاندید بدرێت.

پێشتر تەریقەتی کەسنەزانی پلانی هەبوو بۆ بەشداری سیاسی و پێکهێنانی لیست بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و عێراق، بەڵام بەبێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک دەستبەرداری خواستەکەی بوو.

لە مانگی حەوتی ساڵی 2023، تەریقەتەکە لە پارێزگای ئەنبار خۆپیشاندانێکی ئەنجامدا گوایە خۆپیشاندانەکە دژی "گەندەڵ و گەندەڵکاران" بوو.

تەریقەتی قادری کەسنەزانی، یەکێکە لە تەریقەتە سۆفیگەرییەکان، تەکیەی سەرەکی لە شاری سلێمانییە لە شارە جیاوازەکانی عێراق و هەرێم تەکییە و شوێنکەوتووی هەیە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو