"هێشتا هێرشکردنە سەر میلیشیا عێراقییەکان ئەگەرێکی کراوەیە

٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١١:٥٤ پێش نیوەڕۆ

"هێشتا هێرشکردنە سەر میلیشیا عێراقییەکان ئەگەرێکی کراوەیە

پەنجەرە

سەرۆکوەزیرانی عێراق هەوڵ دەدات عێراق لە ئاڵۆزی و میلیشیا شیعەکانیش لە هێرشی ئەمەریکا و ئیسرائیل بپارێزێت، لەکاتێکدا هێشتا هێرشکردنە سەر میلیشیاکان ئەگەرێکی کراوەیە.

سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ترسێک لە نێو هێزە سیاسییەکاندا هەیە، دوای هەڵبژاردن هێرش بکرێتە سەر میلیشیا شیعەکان، چونکە هێرشەکان دواخراون و هێشتا ئەگەرێکی کراوەن.

سەرچاوەکە دەڵێت: ئەگەر هەڵبژاردن نەخشەی سیاسی بگۆڕێت و میلیشیاکان لەچەک دابماڵرێن، ڕەنگە هێرش نەکرێتە سەریان، بەڵام مانەوەیان بە بەهێزی عێراق دووچاری هێرش دەکات.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: کۆ دەنگی لە نێو هێزە سیاسییەکاندا هەیە بۆ نەمانی چەک لەدەرەوەی دامودەزگاکانی دەوڵەت.

سەرچاوەکە دەڵێت: عێراق دوایین قەڵای ئێرانە لە ناوچەکە، ئەمەریکا ڕێگە بەمانەوەی میلیشیاکان نادات بە بەهێزی.

مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، داوایکرد هەنگاو بنرێت بۆ داماڵینی میلیشیاکان لە چەک.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو