د. مەحمود عوسمان بۆ پەنجەرە: عێراق دەکەوێتە ژێر فشاری قورسی ئێران و ئەمەریکاوە
٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١١:٥٦ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سیاسەتمەدارێکی کورد ڕایدەگەیەنێت، ئەمەریکا بەلایەوە گرنگ نییە دەستی هەبێت لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق دا، بەڵکو ئەو دەیەوێت کۆتایی بە میلیشیا شیعەکان بهێنێت و حکومەتی عێراق لەژێر هەژموونی ئێران دەربهێنێت.
د. مەحمود عوسمان، سیاسەتمەداری کورد، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئەگەر ئەمەریکا و ئێران ڕێکنەکەون، حکومەتی داهاتووی عێراق دەکەوێتە ژێر فشاری قورسی هەردوولایانەوە، چونکە ئەمەریکا نەمانی میلیشیاکانی دەوێت و ئێرانیش پاڵپشتییان دەکات.
دەشڵێت: تاڕادەیەک ئەمەریکا لە سودانی ڕازییە چونکە زۆر ملی بۆ ئێران نەداوە، بەڵام هەڵبژاردن شێوازی ململانێکان زیاتر ڕوون دەکاتەوە.