بزوتنەوەی گۆڕان "ئاراستەی کوردسات": لەناوچە کێشە لەسەرەکان بایکۆتی هەڵبژاردن ناکەین

٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٤:٢٠ پاش نیوەڕۆ

بزوتنەوەی گۆڕان "ئاراستەی کوردسات": لەناوچە کێشە لەسەرەکان بایکۆتی هەڵبژاردن ناکەین

پەنجەرە

ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت: بڕیاری بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستانە و لە ناوچە کێشە لەسەرەکان بایکۆت ناکەین.

ڕۆڤان سەروەت، بە پەنجەرەی وت: دوای ئەوەی ڕاپرسییەکمان لەنێوان گۆڕانخوازاندا کرد لەبارەی بەشدارییکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرووی هەزار کەس بەشدارییان تێداکرد، زۆرینە لەگەڵ بایکۆتکردنی پرۆسەکە بوون، هەربۆیە بڕیای بایکۆتمان دا.

وتیشی: بەڵام لەناوچە کێشە لەسەرەکان، بەوپێیەی پرسەکە نیشتمانییە، بایکۆت ناکەین، بەڵکو ئەندامانمان ئاگادارکردووەتەوە کە بایکۆت نەکەن و بەشداریی بکەن.

دەربارەی ئەوەی لەو ناوچانە دەنگ بە کێ دەدەن، ئاماژەی بەوەکرد کە ئەندامەکانیان ئازادن و ئەوەی بۆ ئەوان گرنگە ئەوەیە بەوهۆیەی بابەتەکە پەیوەندیی بە لایەنی نەتەوایەتییەوە هەیە، ئەندامەکانیان بەشدار بن و دەنگ بە لایەن و کاندیدە کوردەکان بدەن بە ویستی خۆیان.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو