ناوی کاندیدانی "جێگە متمانەی" کەسنەزانییەکان بڵاوکرانەوە 

٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٨:٠١ پاش نیوەڕۆ

ناوی کاندیدانی "جێگە متمانەی" کەسنەزانییەکان بڵاوکرانەوە 

پەنجەرە 

لە ئێوارەی ئەمڕۆوە وێنەی ژمارەیەک کاندیدی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگا جیاوازەکان بڵاوکراونەتەوە کە وەکو "جێگە متمانەی کەسنەزانییەکان" ناویان هێنراوە.

هەر ئەمڕۆ پەنجەرە بڵاویکردەوە: شێخ نەهرۆ کەسنەزانی، ڕابەری تەریقەتی کەسنەزانی، دوای بێ دەنگ بوونی بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ، جارێکی تر جموجۆڵی سیاسی دەستپێکردەوە.

سەرچاوەیەکی نزیکیش لە تەریقەتی کەسنەزانی بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: لەسەر ئاستی شارەکان لیژنە پيکهێنراوە بۆ دیراسەکردنی کاندیدەکان بۆ ئەوەی بڕیار بدرێت لەهەر ناوچەیەک دەنگ بە کام لیست و کاندید بدرێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو