پارتی و ملیۆنێک دەنگ؛ بۆچی دەیەوێت بگات بەو ژمارەیە؟
٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٦:٣٠ پاش نیوەڕۆ
په‌نجه‌ره
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ى ئه‌مجاره‌یان كردووه به به‌ده‌ستهێنانى 1 ملیۆن ده‌نگ، په‌رله‌مانتارێكى حزبه‌كه‌ش ده‌ڵێت: چاومان له‌وه‌یه ببینه حزبی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستى عێراق.
بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ستپێكردووه كه تیایدا باس له‌وه‌ده‌كه‌ن حزبه‌كه‌یان له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ملیۆنێك ده‌نگ به‌ده‌ستدێنێت.
شوان محه‌مه‌د، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانى عێراق له فراكسیۆنى پارتى، له‌وباره‌وه به په‌نجه‌ره‌ى وت: پارتی شەڕی ئەوە دەکات ببێتە حزبی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق، بۆیە دەیەوێت سەرووی یەک ملیۆن دەنگ بەدەست بهێنێت.
دەشڵێت: پارتی لایەنە کوردییەکانی بەجێهێشتووە و ئێستا شەڕی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق دەکات.
بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، پارتى جگه له سێ پارێزگاكه‌ى هه‌رێم، له هه‌ریه‌كه له كه‌ركوك و نه‌ینه‌واش لیستی هه‌یه، هاوكات له دیاله‌ش به‌كاندیدێك له لیستی عه‌زم به‌شداره و له به‌غدادیش پشتیوانى لیستێكى كوردانى فه‌یلی ده‌كات.