له 7 ساڵدا به‌كارهێنانى ماده‌ى هۆشبه‌ر له هه‌رێم 46% زیادیكردووه
٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٦:١٨ پاش نیوەڕۆ
په‌نجه‌ره
ئاماره‌كانى په‌یوه‌ست به ماده‌ى هۆشبه‌ر له سێ پارێزگاكه‌ى هه‌رێم مه‌ترسیدارن، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ماوه‌ى 7 ساڵدا، ژماره‌ى ده‌ستگیركراوان به‌هۆی بازرگانى و به‌كارهێنانى ماده‌كه‌وه 46% زیادیكردووه.
به‌پێی ئامارێكى فه‌رمی حكومه‌ت كه تایبه‌ت ده‌ست په‌نجه‌ره كه‌وتووه، له‌ساڵی 2017ـدا ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى به تاوانى بازرگانى و به‌كارهێنانى ماده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كراون، (1668) كه‌س بوون، ئه‌م ڕیژه‌یه بۆ ساڵی 2022 گه‌یشتووه‌ته (3597) كه‌س.
به‌پێی ئه‌و ئاماره، ژماره‌ى ده‌ستگيركراوانى په‌یوه‌ست به ماده‌ى هۆشبه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا، 46% زیادییكردووه.
هه‌ربه‌پێی ئاماره‌كه، ساڵ دواى ساڵ به‌كارهێنانى ماده‌ى هۆشبه‌ر زیادیكردووه، به‌وپێیه‌ى ژماره‌ى ده‌ستگیركراوان به‌هۆی به‌كارهێنانى ئه‌و مادانه‌وه هه‌موو ساڵێك زیاتر بوون له ساڵی پێشتر.