به‌هێزبونى سونه ئێرانى ترساندووه
٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٦:١٩ پاش نیوەڕۆ
په‌نجه‌ره
به‌هێزبوونى سونه و ئه‌گه‌رى سه‌ركه‌وتنیان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ى عێراقدا، ئێرانى ترساندووه، هه‌ربۆیه ئه‌و وڵاته هه‌وڵده‌دات نێوانى شیعه و كورد چاك بكات.
پێشتر په‌نجه‌ره بڵاویكرده‌وه، لەچەند هەفتەی ڕابردوودا، ئیسماعیل قائانی- فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران، سەردانی عێراقی کردووه، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە شیعەکان، دەوترێت بەشێک لە بەرپرسانی کوردیشی بینیووە.
هاوڕێ تۆفیق، ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق، له‌وباره‌وه ڕایگەیاند: قائانی هەوڵ دەدات کورد و شیعە لەیەکتری نزیک بکاتەوە.
به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌نجه‌ره، ئێران له به‌هێزبوونى عه‌ره‌بی سونه ده‌ترسێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ هه‌وڵدان به‌مه‌به‌ستى باشكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندی نێوان كورد و شیعه.
لایه‌نه عه‌ره‌بییه سونییه‌كان، به گه‌رمی و جۆشوخرۆشه‌وه تێكه‌ڵ به پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره بوون، له‌كاتێكدا جارانى پێشتر یان بایكۆتى پرۆسه‌كه‌یان كردبوو، یاخود به لاوازیی به‌شدارییان تێدا كردبوو.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسی ئاگادار كه بۆ په‌نجه‌ره قسه‌ى كرد، وڵاتانی کەنداو هەوڵێکی چڕیان دەستپێکردووە بۆ پاڵپشتیکردنی عەرەبی سونە و بەهێزکردنەوەی، بۆیە ئێرانیش له‌م هەوڵه ترساوه و ده‌یه‌وێت پێشی پێبگرێت.
پێشتر په‌نجه‌ره ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه كه محه‌مه‌د حه‌لبوسی- سه‌رۆكى پارتى ته‌قه‌دومى سونه‌كان كه به‌هێزترین پارت و لایه‌نى عه‌ره‌بی سونه‌یه، به‌ڕاده‌یه‌ك چاوی له سه‌ركه‌وتنه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، وتویه‌تى له به‌غدا ده‌نگى یه‌كه‌م دێنین.