یه‌كێتى و پارتى له‌میدیا باسی مووچه ده‌كه‌ن و له كۆبوونه‌وه‌كاندا بێده‌نگی لێده‌كه‌ن
٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٦:٢٦ پاش نیوەڕۆ
په‌نجه‌ره
له‌كۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، هیچ باسێكى پرسی مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم نه‌كرا، ته‌نانه‌ت هیچ وه‌زیرێكى كوردیش سه‌رنجی نخسته سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه میدیاكانیان هاوڵاتیانیان به پرسی ناردن و نه‌ناردنى مووچه‌وه سه‌رقاڵ كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق كه نه‌یویست ناوی بهێنرێت، به په‌نجه‌ره‌ى ڕاگه‌یاند: له‌كاتێكدا میدیاكانى حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانى هه‌رێم هاوڵاتیانیان سه‌رقاڵ كردووه به پرسی ناردن و نه‌ناردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمه‌وه، كه‌چى ئه‌م گرنگیدانه هه‌ر له ئاستى میدیادا ماوه‌ته‌وه و نه‌په‌ڕیوه‌ته‌وه بۆ ئاسته سیاسییه‌كه‌ى.
سه‌رچاوه‌كه نموونه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقی هێنایه‌وه، كه تیایدا هیچ باسێكى پرسی مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم نه‌كراوه و هیچكام له وه‌زیره كورده‌كانیش كه به‌شداریی دانیشتنه‌كه بوون، له‌وباره‌وه قسه‌یان نه‌كردووه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ده‌نگۆی ئه‌وه له‌لایه‌ن میدیاكانی سه‌ر به حزبه‌كانه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه گوایه پێش ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، حكومه‌تى عێراقی مووچه‌یه‌كى دیكه ده‌نێرێت.