"كه‌مئه‌زموون و هه‌رزه‌كاره"؛ به‌غدا به گومانه‌وه له نوێنه‌ره ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق ده‌ڕوانێت
٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١٠:٤٤ پێش نیوەڕۆ
په‌نجه‌ره
سه‌رچاوه‌یه‌ك ده‌ڵێت كه ڕای باوى ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق له‌سه‌ر دانانى مارك ساڤایا به نوێنه‌رى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری عێراق، زۆر سلبییه؛ ڕاده‌ى مامه‌ڵه‌كردنیشیان له‌گه‌ڵی په‌یوه‌سته به‌وه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا تاچه‌ند جیدییه له پێسپاردنى دۆسییه گرنگه‌كان به ناوبراو.
سه‌رچاوه‌كه كه له به‌غداوه قسه‌ى بۆ په‌نجه‌ره كرد به مه‌رجی ئاماژه‌نه‌دان به ناوی، وتی: سه‌ركرده عێراقییه‌كان پێیانوایه نوێنه‌ره دیارییكراوه‌كه‌ى ترامپ گه‌نجه و ئه‌زموونێكى ئه‌وتۆی له بوارى ده‌وڵه‌تداریی و سیاسه‌تدا نییه، هه‌ربۆیه ناتوانن وه‌كوپێویست مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.
وتیشی: هه‌ندێك لێدوانى نوێنه‌ره‌كه هه‌یه كه لایه‌نه عێراقییه‌كان پێیانوایه "هه‌رزه‌كارانه‌یه" و دووره له ئادابی دیپلۆماسی و سیاسییه‌وه.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، هاوكات به‌وهۆیه‌ى مارك ساڤایا وه‌به‌رهێنه‌ر بووه له بوارى به‌كارهێنانى حه‌شیش دا، ئه‌مه كاریكردووته سه‌ر ناوبانگى و به‌هه‌ند وه‌رناگیرێت.
وتیشی: بۆیه ئه‌وان چاوه‌ڕێ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه بزانن ئایا سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا تاچه‌ند پۆسته‌كه به‌گرنگ ده‌زانێت و دۆسییه‌ى گرنگ به نوێنه‌ره‌كه‌ى ده‌سپێرێت، یان چه‌ند فشار ده‌كاته سه‌ریان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا، ئه‌گینا نیازیان نییه به ئاستێكى باڵا مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.
ڕۆژى 19ـى تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ، دۆناڵد ترامپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، به‌فه‌رمی ده‌ستبه‌كاربوونى مارك ساڤایای وه‌كو نوێنه‌رى خۆی بۆ كاروباری عێراق ڕاگه‌یاند.