لەماوەی 2 ساڵدا بەرهەمی گازی سروشتی کۆرمۆر دەگاتە 1 ملیار پێ سێجا

٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١:٣٣ پاش نیوەڕۆ

لەماوەی 2 ساڵدا بەرهەمی گازی سروشتی کۆرمۆر دەگاتە 1 ملیار پێ سێجا

په‌نجه‌ره‌

کێڵگەی غازی کۆرمۆر کە کۆمپانیای دانا غازی ئیماراتی سەرکارە تێیدا، بە گەورەترین کێڵگەی غازی هەرێمی کوردستان هەژمارد دەکرێت، بەو پێیەی ساڵ لە دوای ساڵ کێڵگەکە فراوان دەکرێت و بەرهەمهێنانی غاز تێیدا زیاد دەکرێت، ئێستا چاوی له‌وه‌یه‌ له‌ماوه‌ى دوو ساڵى داهاتوودا به‌رهه‌مى ڕۆژانه‌ى بگه‌یه‌نێته‌ 1 ملیار پێ سێجا غاز.

قەرزی ستراتیژیی 

کێڵگەی غازی کۆرمۆر، فراوان کرا و بەرهەمهێنانی غاز تێیدا لە 500 ملیۆن پێ سێجاوە بۆ 750 ملیۆن پێ سێجا لە ڕۆژێکدا زیادکرا.

 پێشبینی دەکرێت لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا، بەرهەمهێنانی غاز لەو کێڵگەیە بگەیەنرێتە ملیارێک سێ سێجا لە ڕۆژێکدا، ئەگەر کۆمپانیای دانەغاز بەردەوام بێت لە کارکردن و لەمپەری بۆ دروست نەکرێت.

کێڵگەی غازی کۆرمۆر لەلایەن کۆمپانیای دانە غاز و کریسێنت پترۆلیۆم ی ئیماراتییەوە بەڕێوەدەبرێت، بەڵام دوو کۆمپانیای تری هەنگاری و ئەڵمانی پشکیان هەیە لە کێڵگەکەدا.

کۆمپانیای دانەغاز بۆ فراوانکردنی کێڵگەی غازی کۆرمۆر نزیکەی 180 ملیۆن دۆلار قەرزی لە بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی لە ئەمەریکا کردووە، ئەمە بەقەرزێکی گرنگ و ستراتیژی دادەنرێت.


غازی کۆرمۆر و عێراق

بەرپرسانی کۆمپانیای دانەغاز دەڵێن بەپێی گرێبەستەکەیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم دەبێت ڕۆژانە نزیکەی 400 ملیۆن پێ سێجا غاز بۆهەرێم بەرهەم بهێنن، دوای ئەو بڕە ئەوان ئازادن لەوەی غاز بە چی لایەک بفرۆشن.

لەکاتێکدا حکومەتی هەرێم ئەوە ڕەتدەکاتەوە و ئاماژە بەوەدەکات، دەبێت غازی کۆرمۆر بە هەر لایەک بفرۆشرێت ڕەزامەندی ئەوی لەسەر بێت،ئەمەش بووەتە خاڵێکی ناکۆک لە نێوانیان دا.

 کۆمپانیای دانە غاز پێیخۆشە غازی کۆرمۆر بە عێراق بفرۆشێت، بەڵام حکومەتی هەرێم دەیەوێت بۆ ئەمە ڕێککەوتن لەگەڵ عێراق ئەنجام بدات، گەورەترین گرفتیش ئەوەیە ترس هەیە لەوەی عێراق پارە نەدات.

لە ئێستادا کۆمپانیای دانەغاز هەوڵدەدات بەشێکی غازی کۆرمۆر لە ناوخۆدا بفرۆشێت، بەوپێیەی بڕی غازەکە زیاترە لەوەی هەرێم بتوانێت لە کۆمپانیاکەی بکڕێت.

هەرچەندە دەوترێت ئەو غازەی لە کۆرمۆر بەرهەم دەهێنرێت هێشتا بەشی پێداویستی ناوخۆی هەرێم دەکات، بەڵام شارەزایەکی بواری وزە بە جۆرێکی تر لێکدانەوە بۆ مەسەلەکە دەکات.

محەمەد حسێن شارەزای بواری وزە، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: پێداویستی ناوخۆی هەرێم جیاوازی هەیە و ناکرێت بڕێک غازی بۆ دیاری بکرێت، چونکە پیشەسازی غازی دەوێت، بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا غازی دەوێت.

دەشڵێت: گرنگ ئەوەیە ئەو غازەی ئێستا بەرهەم دەهێنرۆێت لەوە زیاترە هەرێم بتوانێت بیکڕێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو