دادگاییكردنى ئارام قادر دهخرێته كۆتایی ئهم مانگه
٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١:٣٤ پاش نیوەڕۆ
پهنجهره
بڕیاربوو ڕۆژی 4ـى ئەم مانگە ئارام قادر- سەرۆکی پێشووی هاوپەیمانی نیشتمانی ببرێتە بەردەم دادوەر، بەڵام دادبینیکردنی دۆسیەکەی بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا.
بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، ڕۆژی سێشەمەی ڕابردوو، ئامادەکاریی کراوە بۆ ئەوەی ئارام قادر ببرێتە دادگای سلێمانی و دادگایی بکرێت، بەڵام دواتر بردنی بۆ بەردەم دادوەر دواخراوە بۆ کۆتایی ئەم مانگە، هۆكارى ئهمهش ڕوون نییه.
زانیارییەکانی پەنجەرە ئاماژە بەوەدەکەن، ڕۆژی سێشەممە لەکاتێکدا ئامادەکاریی بۆ بردنی ئارام قادر بۆ دادگا کراوە، چەند کەسێکی تریش براونەتە دادوەر کە دوو کەسیان بیانی بوون و تۆمەتباربوون بە ساختەکردنی پاسەپۆرت و کاری نایاسایی.
ئارام قادر لە ڕۆژی 10ـى مانگی حوزهیرانى ئەمساڵەوە له سلێمانى دەستگیرکراوە، تۆمەتی سیخوڕی دەرەکی دراوەتە پاڵ و لەوکاتەوە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.