هه‌موو لایه‌نه‌كان چاویان له به‌ده‌ستهێنانى ده‌نگى ده‌نگه‌رانى "خۆڵەمێشی"یه
٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٣:٠٨ پاش نیوەڕۆ
په‌نجه‌ره
لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێم چاویان له‌به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و ده‌نگانه‌یه كه به "خۆڵه‌مێشی" ناوده‌برێت، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر لایه‌نێك ده‌یه‌وێت به پشتیوانى ئه‌وان ده‌نگى خۆی زیاتر بكات.
ئەو دەنگدەرانەی کە چاوه‌ڕێی گۆڕانكاریی له هه‌ڵوێستیاندا ده‌كرێت و خۆیان یه‌كلا نه‌كردووه‌ته‌وه به‌وه‌ى ده‌نگ بۆ چ لایه‌نێك ده‌ده‌ن، لە ئەدەبیاتی سیاسی‌دا بە "دەنگی خۆڵەمێشی" ناودەبرێن، بەو پێیەی لایەنگری هیچ حزب و لایەنێک نین و واقیع ئاراستەیان دەکات بۆ دەنگدان و دەنگ نەدان.
لەکاتێکدا دەنگدەرانی عێراق و هەرێم بەسەر بەرەی حزبە دەسەڵاتدارەکان و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکاندا دابەشبوون، بەڵام لەو نێوەندەدا بەهەزاران دەنگدەر ماونەتەوە كه خۆیان یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه، ئیتر چ له‌وه‌ى ده‌نگ به كام لایه‌ن ده‌ده‌ن، یاخود له‌وه‌ى له بنه‌ڕه‌ته‌وه به‌شداریی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن یان نا.
شوان داودی، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: لایەنەکان کار لەسەر دەنگی خۆڵەمێشی دەکەن، چونکە بەشی زۆریان گرنگی بە هەڵبژاردن و دەرچوون و دەرنەچوونی لایەنەکان نادەن.
لایەنە دەسەڵاتدارەکان بەوپێیەی خاوەنی جەماوەر و دەنگدەرێکی جێگیرن، هەموو هەوڵەکانیان بۆ یاریکردن لە گۆڕەپانی "دەنگی خۆڵەمێشی"ـدا چڕکردووەتەوە، به‌شێكیان له‌ڕێگه‌ى گوتار و به‌رنامه و دروشمه‌وه كه بگونجێت له‌گه‌ڵ سروشتییاندا، به‌شێكى تریشیان لە ڕێگەی پارە و ئیمتیازەوە، ده‌یانه‌وێت ده‌نگه‌كانیان بۆخۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن.
داودی دەڵێت: بەشێک لە دەنگدەرانی خۆڵەمێشی دەیانەوێت سودمەند بن لە دۆخەکە، بۆیە تەنانەت زۆرجار لایەنەکان بەپارە لەم توێژە بۆ گردبوونەوەکانیشیان دەبەن.