پێکهاتەکانی کەرکوک لەبری ململانێی یەکتر ململانێی ناوخۆیی دەکەن

٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٢:٣٧ پاش نیوەڕۆ

پێکهاتەکانی کەرکوک لەبری ململانێی یەکتر ململانێی ناوخۆیی دەکەن

پەنجەرە

سەرکردەیەکی عەرەبی لە کەرکوک ئاشکرای دەکات ئێستا شێوازی ململانێ لەنێوان پێکهاتەکان گۆڕاوە لە ململانێی دەرەکییەوە بۆ ناوخۆیی.

ئیسماعیل حەدیدیی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: پێشتر پێکهاتەکانی کەرکوک ململانێیان لەگەڵ یەکترییدا دەکرد، بۆنمونە کورد لەگەڵ عەرەب و تورکمان، عەرەب لەگەڵ تورکمان و کورد و.. هتد.

باسی لەوەشکرد: بەڵام ئێستا ململانێکان گۆڕاون بۆ ناوخۆی خودی پێکهاتەکان.

ڕوونیشیکردەوە: ئێستا کورد لەناو خۆیدا ململانێی هەیە بەتایبەتی پارتی و یەکێتی، عەرەب لەنێوان خۆیاندا ناکۆکییان هەیە بەتایبەتی پارتەکانی تەقەدوم و سیادە، تورکمانیش لەنێوان بەرەی تورکمانی "سونە" و تورکمانی شیعە ململانێ هەیە.

لایخۆشییەوە سەرچاوەیەکی سیاسی لە کەرکوک، وێڕای جەختکردنەوە لەم گۆڕانکارییە لە جۆری ململانێکان، ئەوەی بە پەنجەرە وت: ئەم گۆڕانە پەیوەندیی بە ڕەهەندی ململانێی هەرێمایەتییەوە هەیە.

 ڕوونیشیکردەوە: دەستوەردان و بەرژەوەندیی هەریەکە لە تورکیا و ئێران، ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە درووستبوونی جەمسەربەندیی جیاواز و درووستبوونی شێوازی ململانێی نوێ.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو