پارێزەری لاهور شێخ جەنگی: زانیارییمان نییە لەبارەی ژمارەی دەستگیرکراوانی لالەزار

٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٢:٤٠ پاش نیوەڕۆ

پارێزەری لاهور شێخ جەنگی: زانیارییمان نییە لەبارەی ژمارەی دەستگیرکراوانی لالەزار

پەنجەرە

پارێزەری لاهور شێخ جەنگی- سەرۆکی دەستگیرکراوی بەرەی گەل، باس لەوەدەکات زانیارییان نییە لەبارەی ئەو دەستگیرکراوانەی لالەزار کە تائێستا لە زینداندا ماونەتەوە.

بورهان رەشید، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: داوای داتای دەستگیرکراوەکانی لالەزارمان لە دەزگا ئەمنییەکان کردووە، بەڵام پێمان نەدراوە.

وتیشی: هەربۆیە نازانین بە دروستی چەند کەس دەستگیرکران و چەندیان لە زینداندا ماونەتەوە.

بورهان رەشید باسی لەوەکرد دەستگیرکراوەکان "وەجبە بە وەجبە بەشێکیان ئازاد کراون"، بەڵام وەکخۆی وتی: دەزگا ئەمنییەکان زانیاریی کۆتاییان پێنەداوین لەبارەی ناو و ژمارەی ئەوانەی لەزینداندا ماونەتەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو