پەیوەندیەکانی پارتی و حەلبوسی خراپتر دەبن

٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٢:٤٣ پاش نیوەڕۆ

پەیوەندیەکانی پارتی و حەلبوسی خراپتر دەبن

پەنجەرە

پەیوەندییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدومی عەرەبی سونە، بە ئاڵۆزترین ساتدا تێپەڕ دەبێت، هەردوولایان لەکاتی بانگەشەددا هێرشی چڕ دەکەنە سەر یەکتری.

سەرچاوەیەکی باڵای سیاسی لە عێراق، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: پەیوەندی کەسیی نێوان مەسعود بارزانی و محەمەد حەلبوسی بەتەواوەتی تێکچووە، ئەمەش وایکردووە هەردوولایان هێرش بکەنە سەر یەکتری.

سەرچاوەکە دەڵێت: حەلبوسی بەتەواوەتی لە ئێران نزیکبووەتەوە و چاوی لەسەر پۆستی گرنگە لەڕێگەی هێزە شیعەکانەوە بەدەستی بهێنێت، ئەمەش وایکردووە پەیوەندی لەگەڵ بارزانی تێکبدات.

تێکچوونی پەیوەندی نێوان بارزانی و حەلبوسی لەکاتێکدایە، لەساڵی 2021 هەردوولایان هاوپەیمانی سەدر بوون و هەوڵیان بەبێ لایەنە شیعەکان حکومەتی عێراق پێکبهێنن.

سەرچاوەکە دەڵێت: بارزانی خۆی بە مەرجەعی سونەکانی عێراقیش دەزانێت، پاڵپشتی لیستەکانی تر لە دژی حەلبوسی دەکات، هیچ متمانەیەکیش لەنێوان بارزانی و حەلبوسیدا نەماوە و پێناچێت جارێکی تر بە ئاسانی لەسەر یەک مێز کۆببنەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو