كاندیده‌كان بێده‌نگ ده‌بن و هێزه چه‌كداره‌كان قسه‌ده‌كه‌ن
٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١١:٥٨ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
له‌كاتژمێر 7ـى به‌یانى ئه‌مڕۆوه، قۆناغی بێده‌نگیی هه‌ڵبژاردن له چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى خولی شه‌شه‌مى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ستپێكرد.
له ماوه‌ى بانگه‌شه‌دا كه درێژترین بوو له دواى كه‌وتنى ڕ‌ژێمى به‌عسه‌وه و 37 ڕۆژى خایاند، پارت و لیست و كاندیده‌كان ئه‌وه‌ى له هه‌گبه‌یاندا بوو بۆ دةنطدةرانيان هةلَڕشت.
هاوكات به‌ده‌ستپێكردنى قۆناغی بێده‌نگی، سبه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه به‌زۆری كارمه‌ندانى ده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان ده‌گرێته‌وه، له‌گه‌ڵ
ئاواره‌كان و زیندان و نه‌خۆشخانه‌كان.
كۆی ژماره‌ى ده‌نگده‌رانى ئه‌م توێژانه ملیۆنێك و 313 هه‌زار ده‌نگده‌رن كه به‌سه‌ر 809 بنكه‌ى ده‌نگداندا دابه‌ش بوون.